ئەنسولین بەڕێژەیەكی زۆر دەتوانێت زیان بگەیەنێت بە مێشكی منداڵ

تەندروستی

04/04/2019‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەڕان ئاماژە بەوە دەكەن، منداڵێكی لەدایكبوو، كە ڕێژەی ئەنسولین لەجەستەیاندا زۆر زیانی زۆر بەر مێشكیان دەكەوێت، كە ئەنگە ئەوەش كەمئەندامی بەدواوە بێت.

بەشێوازێكی گشتی كێشەیەكی ناسراو بەناوی  "هایپێرئێنسولینیسمی زكماكی (Congenital hyperinsulinism)" هەیە، كە ئەو كێشەیە لەو كۆمەڵگایانەی ئامۆزاكان (كچە مام‌و كۆڕە مامە)كان لەگەڵ یەكتردا هاوسەرگیری دەكەن بەربڵاوترە.

لەلێكۆڵینەوەیەكدا زانایانی زانكۆی مانچیستەری بەریتانیا لێكدانەوەیان بۆ 25 منداڵی ساوای تووشبوو بەهایپێر ئینسولینیسمی زكماكی-كردووە تا بەو ئەنجامە بگەن، چۆن ئەو كێشەیە كاریگەری درێژخایەنانەی لەسەر ئەوان دەبێت.

ئەو نەخۆشییە، كە كاریگەری بەزۆری لەسەر تەواوی كۆئەندامی هەرسدا هەیە، كە هەندێك زیان لەو كۆئەندامەدا دروستدەكات.

هەروەها لێكۆڵەران تێبینی ئەوەیان كرد، ئەو منداڵە ساوایانەی دووچاری ئەو كێشەیە بوون، ئەگەری زیاتریان لە تووشبوون بەجەڵدەی مێشك هەیەو كاریگەرییەكی بەردەوامی لەسەر گەشەو فێربوون و ڕەفتار و هەڵسوكوتیان دەبێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر