تەكنۆلۆجیای لێزەر یارمەتی چارەسەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان دەدات

تەندروستی

04/04/2019‌ 841 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانە شێرپەنجەییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆریان لەبەرانبەر دەرمانی كیمیاویدا هەیە، بەڵام چارەسەرە لێزەرییەكان كاریگەرییەكی بێ‌ هاوتایان لەسەر ئەوان دەبێت‌و دەرمانكردنی ئەوان ئاسانتر دەكات.

دامەزراوەی ئەمریكی كاڵ تێك(Caltech)  ئاماژە بەوە دەكات یەكێك لەكێشەكانی دەرمانكردنی شێرپەنجە نایەكسانبوونی خانە شێرپەنجەییەكانە، تەنانەت وەرەمێك كاردانەوەو هەستیاری جۆراوجۆر لەبەرانبەر دەرمانی كیمیایی نیشاندەدات‌و ئەمەش كاری پزیشكان سەختتر و ئاڵۆزتر دەكات.

خانە شێرپەنجەییەكان تاڕادەیەكی زۆر چالاكی زیاتریان لە خانە تەندروستەكانی تر هەیەو ئەمەش وادەكات لێكدانەوە و شیكردنەوەی ئەوان ئاڵۆزتر بكات، كە هەر ئەو خاڵەش وایكردووە لێكۆڵەران بەدوای ڕێگاچارەی نوێتر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و لەنێوبردنیاندا بگەڕێن.

بەپێی هەواڵی ئەم دامەزراوەیە، لێكۆڵینەوە نوێیەكان پیشاندەری ئەوەن، كە بە یارمەتی لێزەر و سوودبردن لە تەكنۆلۆجیای " فۆتۆكوسیتی مایكرۆسكۆپی میتابولیكی تاك خانەیی(SCM_PAM)  لێكۆڵەران دەتوانن لە 15 خولەكدا نزیكەی 3 هەزار خانە لیكدانەوەو شیبكەنەوە.

لێكۆەران بۆیان دەركەوتووە، كە بەكارهێنانی لێزەر لە چارەسەركردنی شێرپەنجەی بەرگریكار لەبەرانبەر ڕەدیۆتیوراپی(radiotherapy) لە نموونە دەم و منداڵدان (ڕەحم)دا كاریگەرترە.

ئەمەش لەكاتێكدایە پزیشكان، لێزەر وەك چەقۆیەكی دوو سەرە لێدەڕوانن، كە هەم لەچارەسەكردنی نەخۆشییە بێ دەرمانەكانی وەك شێرپەنجەدا بەكارهێنانی دەبێت و هەمیش ئەگەر گوێ بە خۆپاراستن لەو نەدرێت، ئاسەواری قەرەبوونەكراوی بەدودا دێت.

لێزەرەكان لە زانستی پزیشكیدا بە سێ جۆری (زۆر بەهێز، ناوەند هێز، كەمهێز) دابەشكراون و هەركامیان بۆ جۆرێك لە نەخۆشییەكان بەكاردێن و بەكارهێنانی جیاوازیان هەیە.

وەرگێڕان: یاسین نادر