چیرۆكی ئەو ژنەی پیاوەكەی لەسەر سەمانەكردن سزای توند-یدا

sharpress.net

1474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/04/2019‌

شارپرێس:
پیاوێك لەسەر ئەوەی هاوسەرەكەی ئامادە نەبووە سەما بۆ خۆی و هاوڕێكانی بكات ، ئازار و ئەشكەنجەی دەدات و قژی  دەبڕێت و دەیسووتێنێت ، دواتر  لەسەر ئینتەرنێت وێنەی ڤیدیۆیی هاوسەرەكەی بەگریانەوە بڵاودەكاتەوە .

رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی چیرۆكی ئەو ژنەی بڵاوكردووەتەوە، كە ناوی ئەسما عەزیزە و تەمەنی ٢٢ ساڵە ، تەنیا لەسەر ئەوەی ئامادە نەبووە لەبەردەمی هاوڕێكانی سەما بكات لەسەر دەستی هاوسەرەكەی رووبەرووی ئازاردان و سووكایەتیپێكردن بۆتەوە .

هاوسەری ژنەكە و یەكێك لە فەرمانبەرەكانی دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار رۆژ  لە گرتووخانە راگیراون ، لە دادگای "مۆدڵ تاون" لە شاری لاهووری پاكستان دادگایی دەكرێن.

هەفتەی رابردوو لە پارچە ڤیدیۆیەكدا ژنەكە و سێ لە منداڵەكانی دەردەكەون كە تێدا ژنەكە بە پرچی  بڕدراوە و  شوێنەواری ئەشكەنجەدان لەسەر دەموچاوییەوە دیارە و داوای هاوكاری لەخەلك دەكات.

دوای بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆكە ، بابەتەكە گەورە بوو ، دواتر وەزارەتی مافی مرۆڤی پاكستان بڕیاریدا بە دەستگیركردنی پیاوەكە و هاوڕێكانی و دادگاییكردنیان .
بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ ژنەكە لەبەردەم دادگا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هاوسەرەكەی بەردەوام ناچاری كردووە لەبەردەم هاوڕێكانی سەمای بۆ بكات ، بەڵام ئەمجارە ئەوەی رەتكردۆتەوە .

لەناو پارچە ڤیدیۆكەدا ژنەكە دەڵێت هاوسەرەكەم جلەبەرگەكەی لەبەردادڕیم و ناچاری كردم دابنیشم تا پرچی بڕیم و سووتاندی ، هەروەك ژنەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كەلەڕێگای شەللاقلێدانەوە ئەشكەنجەیانداوە و هەڕەشەی ئەوەیان لێكردووە كە بەهەڵواسین دەیخنكێنن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved