هەنگاوەكان بۆ سەرخستنی توانای منداڵەكەت

sharpress.net

916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/04/2019‌

شارپرێس:
گومانی تێدا نیی دایكان و باوكان هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ بایەخدان بە منداڵەكانیان تا باشترین كەسیان لێ دەربچێت، بەڵام ئەمە زۆرجار بە ویست بێت یان بێ ویستی خۆیان بەجۆرێك لە جۆرەكان هەڵە لە پەروەردەكردندا دەكەن كە ئەمەش كاریگەری لەسەر داهاتووی منداڵ دەبێت.

بۆ پەروەردەكردنی منداڵ بە شێوازێكی دروست گرنگە دایكان و باوكان چەند خاڵێكی گرنگ پەیڕەوبكەن :


-پێویستە دایكان و باوكان هەوڵبدەن پەرە بە تواناكانی منداڵەكانیان بدەن و بزانن لە چ بوارێكدا بەتوانان.


- وا لە منداڵەكەت بكە چاونەترس بێت لە مامەڵەكردندا و بڕوای بە بیرۆكە و ڕایەكانی خۆی هەبێت، هەروەها ڕێگەیبدە خۆی بڕیارەكانی خۆی بدات و ڕێزیان بگرێت و بەجێیانبهێنێت.


-خوێندنی قوتابخانە بە تەنها گەشە بە لایەنی ڕۆشنبیری منداڵ ناكات، بەڵكو دەبێت ڕێگەی پێبدرێت لە بواری دیكەدا بخوێنێتەوە كە ئارەزووی دەكات.


-ڕێگەبدە منداڵەكەت شكست تاقیبكاتەوە و دووبارە دەستپێبكاتەوە بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بكەیت یان ئازاری بدەیت، فێریبكە ژیان ناخۆشی تێدایە و شكست بەشێكە لە ژیان، بۆئەوەی فێرببێت لەدوای كەوتن دووبارە هەستێتەوە.


سایتی الجمیلە






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved