مانچستەر یونایتد سوارێزی دەوێت

وەرزش

04/04/2019‌ 1635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی شەیتانە سورەكان لەئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێكی بەرشەلۆنە دەدات بۆ یانەكەی.

رۆژنامەی سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویكردەوە كە راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد داوای لەئیدارەی یانەكەی كردوە لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بگوازنەوە بۆ مانچستەر.

رۆژنامەكە باسی لەوەكردوە ئیدارەی یانەكە پێشنیاری راهێنەرەكەی قبوڵكردوەو هەوڵەكانی دەستپێكردوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ریزی شەیتانە سورەكان.

هەروەها یانە ئینگلزییەكە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆری تەرخان كردوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئۆراگواییە.
س.هـ