جیابوونه‌وه‌ له‌مێرده‌كه‌ی كردیه‌ سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی جیهان

sharpress.net

1487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/04/2019‌

شارپرێس:
جیابوونه‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان، ئافره‌تێك ده‌كاته‌ سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌ت له‌جیهاندا.

پاش جیابونه‌وه‌ی ماكێنزی له‌ جیف بیزۆس، خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن‌و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان، پشكی 4%ی كۆمپانیای ئه‌مازۆن به‌ر ئه‌و خانمه‌ ده‌كه‌وێت.

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی خیانه‌تی بیزۆس له‌ ماكێنزی‌و هه‌بونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بیزۆس له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك به‌ناوی لۆرین سانچێز، ماكێنزی داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ بیزۆس كرد.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئێستا ماكێنزی خاوه‌نی 35 ملیار‌ دۆلاره‌، به‌وه‌ش بوه‌ته‌ سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌ت له‌جیهاندا.

له‌به‌رامبه‌ردا هێشتا بیزۆس وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان ماوه‌ته‌وه‌‌و سامانه‌كه‌ی زیاتر له‌ 140 ملیار دۆلاره‌.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved