شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌ك شێوازێكی نوێ بۆ به‌رگریكردن له مانه‌وه‌ی پێستی مرۆڤ به‌گه‌نجی ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك زانا‌و پزیشكی زانكۆی تۆكیۆ، نزیكبوونه‌ته‌وه له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی به‌ر به پیربوونی ڕوخسار و پێست ده‌گرێت، كه ئه‌ویش به‌هۆی جۆرێك له پڕۆتینه‌وه‌یه به‌ناوی "COL17A1".
پڕۆتینی "COL17A1" له‌ژێر پێستدا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی تێپه‌ڕبونی كات ڕێژه‌كه‌ی داده‌به‌زێت‌و ئه‌وه‌ش به‌هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ تێكچوونی پێست‌و پیربوونی داده‌نرێت.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه، له‌داهاتوودا ده‌توانن بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك بۆ ڕاگرتنی پیربونی پێستی مرۆڤ.
دیارترین هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆتینه له‌ژێر پێستی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌له‌قی‌و ناجێگیریی باری ده‌روونی مرۆڤ، به‌كارهێنانی هه‌ندێك بابه‌تی جوانكاریی كه له مادده‌ی كیمیایی زیانبه‌خش دروستكراون، له‌گه‌ڵ لێدانی ڕاسته‌وخۆی تیشكی خۆر له‌پێستی مرۆڤ.
ڕ . ج