شارپرێس:
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە پێگەی (Live Science)دا بڵاوکراوەتەوە، خواردنەوەی بتڵێک کهول لەهەفتەدا بۆ کەسانێک کە جگەرەش ناکێشن، زیانی پێنج پاکەت جگەرەکێشان لە پیاوان و 10 پاکەت جگەرەکێشان لەخانمان دەدات، کە ئەگەر بهپێوهری ڕێژەی مەترسی شێرپەنجە وهربگیرێت، ڕێژەكه لە پیاوان لە1% و لە خانمانیش لە1.4 بەرزدەکاتەوە.
لێکۆڵەران ئەم ڕێژە زیانگەیاندنەی خواردنەوەی بتڵێک کهولیان بەپێی ئامارەکانی پەیوەندیدار بە تەندروستی وڵاتی بەریتانیاوە لێکدانەوە بۆکردووە، کە ڕێژەی کاریگەری خواردنەوەی مەودای کهولییان لەسەر جەستەی کەسەکاندا تاقیکردووەتەوە.
لەگەڵ ئەمانەشدا ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخست کە پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان خواردنەوەی کهوڵ و تووشبوون بە شێرپەنجەدا هەیە، بەڵام لێکۆڵەران جەختیش لەوە دەکەنەوە، پێکهاتەی کیمیاوی نێو کهول تەنها وهك هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە ناتوانرێت لێ بڕوانرێت.
بەگووتەی لێکۆڵەران خواردنەوەی مەی و وازهێنانی یەکجارەکی ڕەنگە سەخت بێت، بەڵام لانیکەم توێژینەوەیەک ئەو هۆشیارییە بە بەکارهێنەرانی دەدات، تا بڕی خواردنەوە و کاردانەوەی لەسەر جەستەیان بزانن.
وەرگێڕان: یاسین نادر