دەستگیرکردنی تۆڕێک کە ئێسک و پرووسکی گۆرەکانیان بۆ کاری جادوویی دەرهێناوە

sharpress.net

1189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/04/2019‌

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی سودان رایانگەیاند کە توانیویانە تۆڕێک دەستگیر بکەن کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون و خەریکی هەڵدانەوەی گۆرەکان بوون، ئەوەش بەئامانجی دەرهێنانی ئێسک و پرووسک و کفنی ناو گۆرەکان  و بەکارهێنانیان بۆ جادووی رەش .

بەپێی رۆژنامەی " ئەلئینتیباهە"ی سودانی دوای نزیکەی ٥٠ رۆژ چاودێریکردن توانراوە تۆرێکی پینج کەسی دەستگیر بکەن کە دەرکەتبوو ئەو کەسانە  ماوەیەکە خەریکی هەڵدانەوەی گۆرەکان و دەرهێنانی ئیسک وپرووسک و کەلوپەلی ناو گۆرەکانن، تاوەکو لەوڕێگەیەوە بۆ کاری نووشتە و جادووی رەش بەکاریان بهێنن .

هێزەکانی پۆلیسیش لەڕیگای دانانی بۆسیەکەوە توانیویانە یەکێک لە تاوانبارەکان کە خەریکی هەڵدانەوەی گۆڕێک و لێکردنەوەی کفنی مردووەکە بوو دەستگیر بکەن .

لەکاتی لیکۆڵینەوەکردن لەگەڵ ئەو تاوانبارە دانی بەوەداناوە کەلەو کارەیدا کە چوار کەسی تری لەگەڵە .

لەسەر ئەو بنەمایەش داواکاری گشتی  بەتۆمەتی هەڵدانەوەی گۆڕ  و سوکایەتی کردن بە حورمەتی مردووان سکاڵای ئاراستە کردوون.
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved