بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ هەمیشە میسی بمێنێتەوە

وەرزش

06/04/2019‌ 888 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ هەمیشە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی تا كۆتایی ژیانی وەرزی بەردەوام بێت لەیانە كەتەلۆنییەكە.

جۆسێب ماریا بارتمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، كە دەیانەوێت گرێبەستی لیۆنێل میسی نوێ بكەنەوە.

جۆسێب ماریا راشیگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت بۆ ماوەیەكی درێژ میسی بەردەوام بێت، بۆیە گرێبەستەكەی بۆ كۆتایی ژیانی وەرزشی نوێدەكەنەوە.

میسی تا ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیەو تائێستا دیارنییە، كەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە نوێدەكاتەوە.

هـ ـ ح