ماركا قوربانییەكانی دەستی زەیدان ئاشكرادەكات

وەرزش

06/04/2019‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت شەش یاریزانی یانەكەی دووربخاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، ئەو یاریزانانەی زەیدان دووریان دەخاتەوە، گاریس بەیڵ‌و ئیسكۆ و مارسیلۆو تۆنی كرۆس‌و كاسیمرۆو ئەسێنسیۆ دەبن.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، زەیدان لەجێگەی ئەو یاریزانانە یاریزانی نوێ‌ دەهێنێتە ریزی یانەكەی، كە تائێستا دیارنییە، چ یاریزانێك روو لەیانە مەدریدییەكە دەكات.

ئەو هەوڵەی راهێنەرە فەرەنسییەكە، لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانە دەبێت، هاوینی داهاتوو لەریزی یانە مەدریدییەكە ئەنجامیدەدات.

هـ ـ ح

بەپەلە