مەترسی خواردنەوە كحولییەكان لەسەر تەمەنی هەرزەكاران

جیهان

06/04/2019‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی زانكۆی ئاوریگۆنی زانستی پزیشكی لەئەمریكا مەترسییەكانی خواردنەوە كحولییەكان لەتەمەنی هەرزەكاری ئاشكراكرد.

بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوەی خواردنەوە كحولییەكان لەتەمەنی هەرزەكاری لەهەردوو رەگەز دەبێتە هۆی سستبوونی گەشەی مێشك، كە ئەوەش مەترسی هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری "eNeutro" بڵاوكراوەتەوەو لەسەر 71 مەیمون ئەنجامدراوە، كە تەمەنیان 3-5 ساڵ بووە، كە ئەوە یەكسانە بەتەمەنی 12-17 ساڵی مرۆڤ.

ئەو مەیمونانەی توێژینەوەیان لەسەر كراوە، چەند جۆرێك لەمادە كحولییەكانیان پێدراوەو ئەنجامەكەشی بەو شێوە كەوتووەتەوە.

هـ ـ ح