دۆخی تەندروستی بێلی ئاشكرادەكرێت

وەرزش

06/04/2019‌ 617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راوێژكاری بێلی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیلی، دۆخی تەندروستی ناوبراوی ئاشكراكرد.

راوێژكارەكەی رایگەیاندووە، كە بێلی سەردانی نەخۆشخانەی پاریسی كردووەو ئەوەش ب‌و ئاگاداربوون لەدۆخی تەندروستی خۆی.

راوێژكارەكە راشیگەیاندووە، هەموو شتێك لەژێر كۆنتڕۆڵدایەو رۆژ بەرۆژ دۆخی تەندروستی ئەو گەوهەرە رەشە بەرەو باشتر دەڕوات.

پێلی تەمەنی 78 ساڵە لەچەند رۆژی رابردوو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر چووە نەخۆشخانەیەكی پاریسی پایتەختی فەرەنساو وا بڵاوكرایەوە، كە دۆخی تەندروستی ناوبراو خراپە.

هـ ـ ح