ئەمەریكا نایەوێت سعودییە وەك ئێران ببێتە هێزێكی ئەتۆمی

جیهان

06/04/2019‌ 1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی رێگە بە شانشینی سعودیە نادات ببێتە هێزی ئەتۆمی و هەڕەشە بێت بۆ سەر تەل ئەبیب و واشنتۆن و رەخنەی لە سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا باراك ئۆباماش گرت لە مامەڵەكردنیدا لەگەڵ ئێران لەو بوارەدا.

لە وەلامی پرسیارێكدا لە كەناڵی سی بی ئێس، دەربارەی دەركەوتنی یەكەم وێنەی دروستكردنی كارتیاكەری ئەتۆمی لەسعودیە، و رێگە پێدانی لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێكی ئەتۆمی، پۆمپیۆ وتی: لە نزیكەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵە چاودێری ئەم بابەتە دەكەین، ناتوانم پێتان بڵێم دانوستانەكان گەیشتونەتە كوێ، بەلام تا ئێستا بەردەوامە.

پۆمپیۆ لە بەردەوامی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد، بە بێ گومان، هیوامان دەخواست ئیدارەی پێشوو ئەو هەڕەشەیەی بە جدی وەربگرتایە لەگەڵ ئێران، و گرێبەستی مامەڵەیەكیان وایان كرد ئێران خستیانە سەر رێی دروست كردنی چەكی ئەتۆمی ، رێگە نادەین .... پێشكەشكارەكە قسەی پێ بری و پرسیاری لێكرد ئایە ئەمەریكا رەزامەند دەبێت سعودیە ببێتە هێزێكی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: رێگە نادەین، رێكە بە روودانی ئەمە نادەین لە هیچ شوێنێكی جیهان، سەرۆك هەستی بە مەترسی بڵاوبونەوەی ئەتۆمی كردوە. پسولەیەك بۆ سعودیە ئیمزا ناكەین بە 150 ملیار دۆلار توانای ئەوەیان بدەینە دەست بە چەكی ئەتۆمی هەرەشە لە ئەمەریكاو ئیسرائیل بكات.

پێش ئەوە سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ لە تشرینی یەكەمی 2017 باسی لەوە كردبوو، سەرۆكی پێش خۆی باراك ئۆباما 150 ملیار دۆلاری خستە بەردەم ئێران و خستنیە سەر رێگای بەدەست هێنانی چەكی ئەتۆمی بە شێوەیەكی خێرا، ئەمەش لە میانی رەخنەگرتنی لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران، كە ئیدارەی ئۆباما و هێزە نێو دەولەتیەكان لەگەل ئێراندا مۆریان كرد، پێش ئەوەی ترامپ لە ئایاری 2018 دا لە رێككەوتنەكە بكشێتەوە.

سەرچاوە: CNN
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا