ئیسكۆ بڕیار لەرۆشتنی دەدات

وەرزش

07/04/2019‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیسكۆ ئالاكۆی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری لەبارەی رۆشتنی لەیانە مەدریدییەكە دا.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، بڕیارەكەی ئیسكۆ ئالاكۆن ئەوەیە، كە دەیەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر لەیانەی ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئیكسۆ بەگەڕانەوەی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی بۆ راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید دڵخۆشە، بۆیە دەیەوێت بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو دەنگۆ هەبوو ئیسكۆ لەیانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانە، بۆیە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ریزی یانەكەی جێبهێڵێت.

هـ ـ ح