ژنێك لەڕێگای دادگاوە دەیەوێت ڕێ لەهاوسەرەكەی بگرێت سێكسی لەگەڵ بكات

sharpress.net

3364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/04/2019‌

شارپرێس:
لێدوانی دادوەری بەریتانی ئەنتۆنی هایدن موشتومڕیكی زۆری نایەوە دوای ئەوەی وتی: سێكس كردن لەگەڵ هاوسەری خۆت مافێكی بێچەندو چوونی پیاوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەو لێدوانەی دادوەر هایدن لەكاتی دادگایی دۆسیەیەكدا بووە، كە ژنێك لەشاری لەندەن بەرزیكردووەتەوە و تێیدا داوای كردووە مێردەكەی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سەرجێی لەگەڵ نەكات ، ئەوەش بەپاساوی ئەوەی ناتوانێت بیر و هۆشی لەسەر خوێندنەكەی بێت .

ژنەكە وتوویەتی: زۆر بەدرەنگ دەتوانێت بریار بدات، كە سێكس لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات ، ئەوەش گومانی لەسەر پەیوەندی نێوان ئەو ژن و مێردە درووست كردووە، كە رەنگە ئەوە لەدواتردا  سەربكیشێ بۆ  لاقەكردنی ژنەكە.

لەكاتی بەڕێوەچوونی دادبینییەكەدا دادوەرەكە وتیشی: دەركردنی فەرمانی ڕێگری لە پیاو بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سەرجێی لەگەڵ ژنەكە نەكات شتێكە قابیلی جێبەجێكردن نییە ، چونكە پۆلیس ناتوانێت چاودێری پێشێلكردنی فەرمانە دادوەرییەكە بكات .

هەروەك دادوەرەكە ئەوەشی وتووە: هەر خۆی دەركردنی بریارێكی لەو جۆرە دژی داب و نەریتی گشتییە ، هیچ مافێك لەمافەكانی مرۆڤ نابینم لە مافی پیاو بۆ سەرجێی كردن لەگەڵ ژنەكەی روونتر بێت.

ئەو لێدوانەی دادوەرەكە توورەبوونی تانگام دیبونێری  ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیای لێكەوتەوە، بەجۆڕێك هێرشیكی توندی كردە سەر دادوەر هایدن و گوتی كە ئەو قسەیەی دادوەرەكە برەودانە  بە بێزران و رقلێبوونەوە لە ژنان .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved