میگان ماركڵ نایەوێت منداڵەكەی پیشانی رۆژنامەنووسان بدات

sharpress.net

448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/04/2019‌

شارپرێس:
میگان ماركڵ هاوسەری شازادە هاری، رایگەیاند، دەیەوێت لەكێشێكی ئارام‌و بەبێ‌ بوونی رۆژنامەنووسان‌و فۆتۆگرافەران منداڵەكەی لەدایك بێت.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە میگان ماركڵ نایەوێت لەكاتی لەدایكبوونی منداڵەكەی هیچ رۆژنامەنووسێك ئامادەی ئەو نەخۆشخانەبن، كە منداڵەكەی تێیدا لەدایك دەبێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە میگان داوای لەهاری هاوسەری كردووە، لەو بارەوە رێكاری پێویست بگرێتە بەرو رێگری لەئامادەبوونی رۆژنامەنووسان بكات.

بڕیارە میگان ماركڵ لەنەخۆشخانەی سانت ماری لە لەندەن لەدایكب بێت، ئەوەش لەمانگی پێنجی داهاتوو، كە ماوەیەكە دووگیانبوونی راگەیەنراوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved