بەرشەلۆنە بۆ یاری هۆیسكا ئەستێرەیەكی لەدەست دەدات

وەرزش

07/04/2019‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری بەرانبەر هۆیسكا جێراد پێكی ئیسپانی‌و ئەستێرەی یانەكەی لەدەستداوە.

جێراد پێكی لەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكان، كە ژمارەیان پێنج كارتە لەهەفتەی 32ی خولی ئیسپانی ناتوانێت یاری بكات، ئەوەش بەرانبەر یانەی هۆیسكا.

جێراد پێكی لەیاری شەوی رابردووی بەرشەلۆنەو ئەتلەتیكۆ مەدرید كارتێكی زەردی وەرگرت، بەوەش ژمارەی كارتەكانی بوو بە پێنج كارت.

پێكی لەیارییەكەدا لەئەلڤارۆ مۆراتای یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدداو ناوبژیوانیش كارتێكی زەردی پێدا، كە لەو یارییەدا بەرەشە بەئەنجامی دوو گۆڵ بێ‌ بەرانبەر براوە بوو.

هـ ــ ح