ئەتلەتیكۆ مەدرید جگە دۆڕان سێ‌ یاریزانیشی لەدەستدا

وەرزش

07/04/2019‌ 690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، جگە دۆڕان بەرانبەر بەرشەلۆنە سێ‌ یاریزانیشی لەدەستدا، كە بۆ هەفتەی داهاتووی خولی ئیسپانی ناتوانن یاری بكەن.

ئەو یاریزانانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ هەفتەی داهاتوو ناتوانن یاری بكەن، بریتین لە تۆماس بارتی و خۆسییە ماریا خیمینیز و دییگۆ كۆستا، ئەوەش بەهۆی راگیرانیان.

ئەممەی داهاتوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەڕووی یانەی سێلتافیگۆ دەبێتەوە، كە یارییەكە لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانییە.

یانەی ئەتلەتیكۆ شەوی رابردوو رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە بووەو یارییەكەشی بەدوو گۆڵی بێ‌ بەرانبەر دۆڕاند.

هـ ـ ح