شارپرێس:
گرنگیپێدانەكەی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ سادیۆ مانی سەنیگالی، وای لەیانەی لیڤەرپوڵ كردووە، بەدوای شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە بگەڕێت.
یانەی ریاڵ مەدرید، ماوەیەكە گرنگی بەتواناكانی سادیۆ مانی سەنیگالیو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ دەداتو دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت.
لەبەرانبەر ئەو گرنگیپێدانە، یانەی لیڤەرپوڵ بۆ شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەی دەیەوێت یاریزانی هۆڵەندنیو یانەی لیۆنی فەرەنسی ممفیس دیبای "26 ساڵ" لەهاوینی داهاتوو بكرێت.
هـ ـ ح