بەچوار تێبینی زێدان.. ڕیاڵ مەدرید ئەنجامی یارییەكەی ئاوەژوو كردەوە

وەرزش

07/04/2019‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تێبینیەكانی زێدان لەپشووی نێوان دوو تایمی یارییەكەیان بەرانبەر ئیبار لە گەڕی ٣١ خولی ئیسپانیا (كە بە ئەنجامی ١:٢ لە بەرژەوەندی ڕیاڵ كۆتایھات) كاریگەرییەكی گەورەی ھەبوو لەهەڵگێرانەوەی ئەنجامی یارییەكە.

ڕۆژنامەی ماركا ی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر زاری سێرجیۆ ڕیگیلۆنەوە نوسیویەتی : سێرجیۆ ڕیگیلۆن دەڵێت كە : زێدان بەشێوەكی زۆر باش ھانی یاریزانانی دا لە پشووی نێوان هەردوو گەیمەكە كە بووە ھۆی ڕاستكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە لە تایمی دووەمدا.

لە كاتێكدا تایمی یەكەمی یارییەكە ئیبار بە گۆڵێك پێشكەوتبوو بەڵام دوای دەستپێكردنەوەی گەیمی دووەم و دوای ١٤ خولەك بنزیمە گۆڵی بەرامبەر بوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆماركرد، بەوەش زێدان و یانەی مەلەكی ھانایەكیان ھاتەوەبەرو توانییان لە خولەكی ٨١ گۆڵی دووەم و بردنەوەش تۆماربكەن لەڕێگەی بنزیمە وە.

ڕیگیلۆن دەڵێت  زێدان لە لە پشووی نێوان دوو گەیمەكان جەختی لەسەر چوار شت كردەوە بۆ ئەوەی زیاتر ھانمان بدات تا یارییەكە ببەینەوە، كە بەو شێوەیە دیاریكرد: "بەئارامی مامەڵە لەگەڵ یارییەكەد بكەن، ھەرچەندە ئێمە بە وەرزێكی خراپدا تێدەپەڕین ،ھەروەھا وتی ئێمە پیشەگەرین ، ھەروەھا ئاماژەوەی بەو شتانە كرد كە پێویستە ئەنجامی بدەین بۆ وەلانانی ئەنجامی دۆڕان یان بەرامبەر بوون .

ھەروەھا ڕیگیلۆن وتیشی : زێدان بەردەوام ھانمان دەدات، ئەو بەشێكی گرنگی تیپەكەمانە، پێموانییە ئەو یارییانەی ماومانە لە خولی ئیسپانیا تاقیكردنەوەیەك بن بۆ وەرزی داھاتوو، كە ھەندێك كەس وایبۆدەچن .

ئەوەش سێیەم بردنەوەی زێدان بوو دوای گەرانەوەی بۆ مەشقدانەوەی ڕیاڵ مەدرید ، بەو بردنەوەش ڕیاڵ مەدرید پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا پتەوتر كرد و ڤە جیاوازی تەنھا خاڵێك لەدوای ئەتلەتیكۆی دووەمەوە دێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی