خۆراكی هەمەجۆر بۆ تەندروستییەكی باش رۆڵی هەیە

تەندروستی

07/04/2019‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆراكی تەندروست دەتپارێزێت دژی زۆرێك لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشییەكانی دڵا و شەكرە و شێرپەنجە.

خواردنی هەمەجۆر دەبێتە هۆی لەناوبردنی شەكرە و چەوری ڕووەكیەكان كە خاڵی گرنگن بۆ خۆراكی تەندروست.

خۆراكی تەندروست پێكهاتووە لە خۆراكی هەمەجۆر:
ڕێژەیەكی زۆر لە بەرهەمە دانەوێڵیكان وەكو( گەنم و جۆ و جۆی ڕەش و گەنمەشامی  یان برنج) یان نیشاستە یی یان ڕەگیەكان وەكو ( پەتاتە و پەتاتەی چینی و پەتاتەی شیرین ).

ڕووەكی پاقلەمەنیەكان وەكو ( نیسك و پاقلەیەی ).
میوە و سەوزەواتەكان .
سەرچاوەی بەرهەمە  ئاژەڵییەكان وەكو ( گۆشت و ماسی و هێلكە و شیر ).
هەندێك زانیاری بەسوود بەپێی ڕاسپاردەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.
شیرپێدانی منداڵان:

خۆراكی تەندروست لە سەرەتاكانی ژیاندا بۆ گەورەبوونی منداڵا و بۆ ماوەیەكی درێژ سوودبەخشە بۆ تەندروستی وەكو كوم كردنەوەی كردنەوەی زیادبوونی كێش یان قەڵەوبوون.

تەنها پێدانی شیری دایك لە سەرەتای لەدایكبوونیەوە تا 6 مانگ دا گرنگە بۆ خۆراكێكی تەندروست.هەروەها گرنگە بۆ سەلامەتی و خۆراك پێدانێكی ڕێكوپێك لە تەمەنی 6 مانگیەوە لە كاتێكدا بەردەوام پێدانی شیری دایك تا 2 ساڵی و زیاتر.

زۆر خواردنی سەوزە و میوە.
سەرچاوەیەكی گرنگی ڤیتامین و كانزا و ڕیشاڵی خۆراكی و زۆری پرۆتین و دژە ئۆكسید.

لە خۆراكی سەوزە و میوەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو دەبنە كەمكردنەوەی مەترسی قەڵەوبوون ونەخۆشیەكانی دڵا و جەڵتە و نەخۆشی شەكرە و جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجە .

كەمكردنەوەی خۆراكیە چەوریەكان:
رۆنی و چەوری سەرچاوەی هێزنزۆر خواردنیان بەتایبەتی جۆرەكانی چەوری وەكو ( چەورە ڕووەكیەكان توانی زیادكرنی مەترسیەكانی نەخۆشییەكانی دڵا و جەڵتەیان هەیە.

بەكارهێنانی ڕۆنە ڕووەكییەكانی وەكو ڕۆنی ( زەیتوون و گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامی ) .
ڕۆنی ئاژەڵییەكنی وەكو ( كەرە و چەوری بەراز و گوێزی هیندی).

لە خۆراكی تەندروستدا پێویستە شەكر كەمتر بەكاربهێنرێت بە ڕێژەی 10%  لە سەرجەم سەرچاوە ووزەبەخشەكاندا و كەكردنەوی بەڕێژەی 5% بەسوود دەبێت بۆ تەندروست.

هەڵبژاردنی میوەی تازە لەجیاتی سوكە ژەمی شیرینی وەكو كێك و چوكلاتە و كەمكردنەوەی شەكر تێیاندا.

وەرگێڕ: هاوژین حەمە سعید