سوودەكانی ڕێكوپێك وەرزشكردن بۆ خانمانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمك

تەندروستی

07/04/2019‌ 688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكڵینەوە نوێیەكان پیشاندەری ئەوەیە، وەرزشكردنی ڕێكوپێك دەتوانێت مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ لەژنانی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمكدا كەمتر بكاتەوە.

بەوتەی لێكۆڵەران نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمك لەماوەی چارەسەركردنی دەرمانییاندا لەڕێگەی دەرمانی كیمیایی‌و تیشك(radiotherapy)  چارەسەر دەكرێن و پاش ئەمانەش لەمەترسییەكانی تووشبوون بە كێشەكانی دڵ و دەماردان، كە بەزیادبوونی كێش و كەمبوونی جوڵەی ئەوان ئەو جۆرە نەخۆشییانە لەواندا تووندتر دەبێت.

لەو سۆنگەیەوە لێكۆڵەرانی زانكۆی كالیفۆریا تێگەیشتن ئەو كەسە توشبوانەی لە بەرنامەیەكی وەرزشی 16 هەفتەییدا بەشدارییان كرد، نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار لەواندا كەمتر بەرچاو كەوت، بەڵام لەكەسانی بێ جووڵەدا ئاسەواری ئەو نەخۆشییە بەڕوونی بەهۆی كەمجوڵەیی ئەوانەوە زیاتر بەرچاو كەوت.

كی ڤان لی، سەرپەرەشتیاری ئەم لێكوڵینەوە ڕوونیدەكاتەوە، هۆكاری سەرەكی مردنەكان لەخانمانی تووشبووی شێرپەجەی مەمك لەقۆناغی سەرەتایی نەخۆشییەكەدا نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارە، بەڵام دەشڵێت: ناكرێت بەس وەرزشردن وەك دەرمانێكی ستاندەر و یەكجاری تەماشا بكرێت.

ڤان لی، لە بەردەوامیشدا وتی، هیوادارین لەم لێكۆڵینەوەماندا بە بایەخی وەرزش لە كەمكردنەەی نەخۆشییەكانی دڵ و بەتایبەت لە نەخۆشانی تووشبوو بەشێرپەنجەی مەمكدا زیاتر پێبگەین.

لەو لێكۆڵینەوەدا تیمی لێكۆڵینەوە لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر 100 خانمی  تووشبوو بەشێرپەنجەی مەمك - پاش چارەسەری دەرمانی ئەوان كرد، كە ئەم خانمە تووشبوانە قەڵەو و بێ جووڵە بوون، بەڵام بەشدارییان لە 16هەفتە وەرزشكردنی بەرنامە بۆداڕێژراو پێكراو لێكۆڵەران بەگرنگی وەرزشكردن دوای شێرپەنجەی مەمك لەواندا گەیشتن.

وەرگێڕان: یاسین نادر