شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی توشی كێشه بووه له‌فرۆشتنی گاریس به‌یڵ-ی یاریزانی یانه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌هۆی نرخه زۆره‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به كه‌متر له 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری گاریس به‌یڵ نابێت، ئه‌و نرخه‌ش بووه‌ته كێشه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه بیه‌وێت به‌یڵ بكڕێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌یڵ ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه، هیچ یانه‌یه‌ك ئاماده نییه ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌و یاریزانه بدات، هاوكات موچه‌ی ساڵانه‌ی 17 ملیۆن یۆرۆ بوه‌ته كێشه‌یه‌كی دیكه بۆ یانه‌كانی خواستی كڕینی به‌یڵیان هه‌یه.
ڕ . ج