شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یه له‌یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر-ی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، پۆگبا ئاماده‌یه له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد درێژه به‌یاریكردن بدات، به‌و مه‌رجه‌ی موچه‌ی هه‌فتانه‌كه‌ی بكرێته 460 هه‌زار پاوه‌ند، هاوشێوه‌ی ئه‌لێكسی سانچێزی یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو پۆگبا بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
ده‌یلی میره‌ر ده‌شڵێ، چاوه‌ڕیده‌كرێت مانچسته‌ر یونایتد نرخی پۆگبا به 160 ملیۆن پاوه‌ند دیاریبكات، ئه‌وه‌ش تاكه مه‌رجی یانه‌كه ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه.
ڕ . ج