شارپرێس:
ئۆنای ئیمری، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، یانه‌كه‌ی له‌توانایدایه ببێته باشترین یانه‌ی جیهان.
ئۆنای ئیمری له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی بكاته یه‌كێك له‌یانه به‌هێزه‌كانی جیهان‌و به‌شداری كێبڕكێی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بكات.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئیمری، مه‌به‌ستیه‌تی له‌پاڵ یانه‌كانی مانچسته‌ر سیتی‌و ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، یانه‌كه‌ی ببێته یانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وروپا.
ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 63 خاڵ یانه‌ی ئارسیناڵ ڕیزبه‌ندی چواره‌می خولی نایابی ئینگلیزی (پریمه‌رلیگ)ی گرتووه.
ڕ . ج