ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی بۆگبا یەكلابكاتەوە

وەرزش

08/04/2019‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت گرێبەستی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و  یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید یەكلابكاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەزوویی گرێبەستی ئەو یاریزانە یەكلابكاتەوە، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو روو لەیانە مەدریدییەكە بكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەو مەبەستە دەستی بەهەوڵەكانی كردووەو بڕیارە تا یەكلاكردنەوەی بۆندەكەش لەهەوڵەكانی بەردەوام بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە میدیاكان ئەوە بڵاودەكەنەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر خواستی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەكەی دەیەوێت بۆگبا بكرێت.

هـ ـ ح