رۆناڵدۆ بۆ یارییەكەی یۆڤانتۆس ئامادە دەبێت

وەرزش

08/04/2019‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "Football Italia" بڵاویكردەوە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بەرەو چاكبوونەوە لەپێكانەكەی دەچێت.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە رۆناڵدۆ بۆ یاری یۆڤانتۆس بەرانبەر ئایاكس ئەمیستەدامی هۆڵەندی ئامادە دەبێت، كە یارییەكە لەخولی یانە پاڵەوانەكان بەرێوەدەچێت.

هەروەها پێگەكە باسی لەوە كردووە، رۆناڵدۆ بۆ راهێنانە بەكۆمەڵەكان گەڕاوەتەوەو دەستی بەئامادەكاری بۆ یارییەكەی ئایاكس كردووە.

رۆناڵدۆی مانگی رابردوو لەیاری هەڵبژاردەی پرتوگال‌و سربیا تووشی پێكان هات، كە سێ‌ هەفتەیە لەیاریگاكان دووركەوتووەتەوە.

هـ ـ ح