ڤیدیۆ.. چەكێكی ئەڵمانی لەدەقیقەیەكدا 2000 فیشەك دەتەقێنێت

sharpress.net

2141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/04/2019‌

شارپرێس:
زۆرێك لەسوپاكانی جیهان چەكی جۆراوجۆر بەكاردەهێنن، بۆ ئەوەی لەشەڕەكاندا براوە بن.

وڵاتان زۆرترین هەوڵ دەدەن، پێشكەوتووترین جۆری چەك بەرهەمهێنن بۆ سوپاكانیان لەو چوارچێوەیە، ئەڵمانیا چەكێكی هەرهەمهێناوە، كە هاوشێوەی لەجیهاندا نییە.

گۆڤاری "بوبیلر میكانیكز"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە ئەو چەكە ناوی "ئێچ كیە جیە 11" توانایەكی باشی بۆ هێرشكردن هەیەو توانایەكی بەرزی هەیە لەپێكان.

چەكی "جی 11"ی ئەڵمانی بە هاوشێوەی چەكی "ئێم 16"ی ئەمریكی دەچوێنرێت‌و فیشەكی (4.73*33 مم)، كە لەدەقیقەیەكدا 2000 فیشەك دەتەقێنێت، كە ئەوە دەكاتە 33 فیشەك لەچركەیەكدا.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved