شارپرێس:
زۆرێكمان بیر لەوە دەكەینەوە، كە چ جۆرە وەرزشێك بكەین باشەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین رێژە لەكێشی لەشمان دابەزێت.
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی مەلەكردن ئەو وەرزشەیە، كە لەكاتی ئەنجامداوە زۆرترین رێژە لەكێشی لەشە دادەبەزێت.
هەر بەپێی توێژینەوەكە، لەكاتی مەلەكردن جەستەی مرۆڤ زۆرترین وزە بەخەرج دەدات، بەوەش رێژەیەكی زۆر لەچەوری دەستووتێنێتو كێشی جەستە دادەبەزێت.
پێگەی "بۆلیتیكا" ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوەو ئاشكراشیكردووە، كە مەلەكردن بەرێژەی 46% زیاتر لەوەرزشەكانی تر كێشی لەش كەمدەكاتەوە.
هـ ـ ح