ستراسبۆرگ لەباخچەی شازادەكان ئاھەنگگێڕانی پاریسییەكانی دواخست

وەرزش

08/04/2019‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاریس سان جێرمان لە میانەی گەڕی ٣١ ی خولی فەرەنسی و لە یاریگای باخچەی شازادەكان میوانداری یانەی ستراسبۆرگی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی بەرانبەر بوون و دوو گۆڵ بۆ ھەرلایەك كۆتایھات .

لەسەرەتای یارییەكەدا پاریس سان جێرمان بەگۆڵێكی (تشۆبۆ مۆتینگ) ی سەنیگالی پێشكەوت ، بەڵام ستراسبۆرگ ئازایانە بە دوو گۆڵ لە خولەكەكانی (٣٨،٢٦) وەڵامی پاریسییەكانی دایەوە، تایمی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایھات و لەتایمی دووەمدا ڕاھێنەری پاریس سان جێرمان چەند گۆڕانكارییەكی ئەنجامدا و توانییان لە خولەكی (٨٢) لە ڕێگەی (تیلۆ كیریر) گۆڵی بەرامبەر بوون تۆماربكەن.

بەو بەرانبەر بوونەش پاریس سان جێرمان كۆی خاڵەكانی گەیاندە ٨١ خاڵ لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولەكە دێت، ھەروەھا دەرفەتێكی زێڕینی لەدەستدا كاتێك نەیتوانی سوود لە بەرامبەر بوونی یانەی لیل ی دووەمی خولەكە وەربگرێت و حەوت ھەفتە بەر لە تەواوبوونی خولەكە ، نازناوەكە بەدەست بھێنێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی