خواردنی شۆكۆلاتە لایەنی دەروونی مرۆڤ باش ناكات

تەندروستی

08/04/2019‌ 649 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە بەشێكی زۆری خەڵك بۆ باشكردنی لایەنی دەروونی پەنایان دەبردە بەر خواردنی شۆكۆلاتە و خواردنە شیرینەكان ، بەڵام لێكۆڵینەوەیكی نوێ ئەوەی دەرخستووە ئەو خواردنە شیرینانە بەپێچەوانەوە مەزاجی مرۆڤ ئاڵۆز دەكەن و تێكی دەدەن.

زانایانی هەردوو زانكۆی ولانكستەر ی بەریتانیایی و هۆمبوڵدتی ئەڵمانی لیكۆڵینەوەیەكیان كردووە و تێیدا داتا و زانیاریی ٣١ لیكۆڵینەوەی پێسووتریان كۆكردۆتەوە كە تیایندا ١٣٠٠ كەس بەشدارییان تێدا كردووە بۆ زانینی كاریگەری ئەو خواردنانەی شەكریان تێدایە لەسەر هەستەكانی مرۆڤ ، وەكو توورەیی و خەمۆكیی و خەواڵوویی و بەئاگایی ،

بەپێی رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی ، لێكۆڵینەوەكە ئەوەی بۆ دەركەوتووە كە بەكارهێنانی شەكر لەلایەن مرۆڤەوە كاریگەری لە مەزاجی ناكات ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو برەی دەیخوات .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی