میشێل بە جیابوونەوە هەڕەشەی لەئۆباما كردووە

sharpress.net

1618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/04/2019‌

شارپرێس:
باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا باسی لەو ئەگەرە كرد  كە میشیل ئۆبامای هاوسەری كرد لێی جیاببێتەوە .

بەگوێرەی رۆژنامەی " The  Endependent "ی بەریتانی ئۆباما ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە نایەوێت جارێكی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا بپاڵێوێتەوە ، بەڵكو ئۆباما بەگاڵتەكردنێكەوە وتوویەتی: ئەگەر بێت و جارێكی تر خۆی بۆ ئەو پۆستە بپاڵێوێتەوە ئەوە میشیل ئۆبامای هاوسەری لێیجیادەبێتەوە .

ئەو قسەیەی ئۆباما لەمیانی بەشداریكردنی بوو لە دیدارێكدا كە لەبەرلین ڕێكخرابوو  لەلایەن ڕێكخراوێكەوە  كەناوی ئۆبامای هەڵگرتووە  و تێیدا سەركردە ئەورووپییە گەنجەكان بەشداری تیدا دەكەن  بۆ قسەكردن لەسەر بابەتەكانی پەیوەست بە گۆڕانكاری كەشوهەوا  و نایەكسانی .

ئۆباما لەكاتی قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كە ئەو هێشتا زۆر بە خەستی كار لەسەر بابەتەكانی وەك لێبووردەیی و یەكسانی و سەروەری یاسا و دیموكراتییەت و مافەلانی مرۆڤ دەكات .

جیمی كیمیڵ پێشكەشكاری بەرنامەكە لەكاتی ڕیكڵامكردن بۆ یاداشتنامەكانی ئۆباما بەناوی "Becoming" پرسیاری ئەوەی لێكرد كە ئایا هەرگیز بە جددی بیری لە خۆپاڵاوتن كردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا ، بەڵام ئەو ئەوەی رەتكردەوە و گوتی " هەرگیز ئەو بابەتەم بە جددی لەگەڵ هیچ كەسێك باس نەكردووە ، لەبەر ئەوەی ئەو پۆستە شتێك نییە جێگای گرنگیم بێت".

وەرگێران : ئاكۆ  عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved