چوار هۆكار لەپشت داواكاری زەیدان بۆ كڕینی بۆگبا

وەرزش

08/04/2019‌ 808 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سوورە لەسەر كڕینی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، چوار هۆكار لەپشت داواكاری زەیدانەوەیە بۆ كڕینی پۆڵ بۆگبا لەهاوینی داهاتوو، كە دەیەوێت یانە مەدریدییەكە بەزوویی گرێبەستەكەی یەكلابكاتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە بەو پێیەی بۆگبا تەمەنی تەنیا 26 ساڵە یاریزانێكی گونجاوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، خاوەنی تەكنیكی بەرز هاوكارێكی باشە چ بۆ هێرشبەری، چ بۆ لایەنی بەرگری.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا یانەی مانچستەر یونایتید رازی نەبووە بەچوونی بۆگبا بۆ یانەی ریاڵ مەدریدو یانە مەدریدییەكەش سوورە لەسەر كڕینی.

هـ ـ ح