سینەماکارانی کورد خەڵاتەکانی ئۆسکاری ئەفریقایان بەدەستهێنا

sharpress.net

763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/04/2019‌

شارپرێس:
مەنسوور جیهانی ‌و ڤیدا ساڵحی سیناریۆنووسی فیلمی سینەمایی "گوڵنیسا" خەڵاتی باشترین سیناریۆ و "سەتار چەمەنی گوڵ"، خەڵاتی باشترین دەرهێنانی خەڵاتی ساڵانەی سینەماییەکانی "دارالسلام" ناسراو بە ئۆسکاری ئەفریقایان بەدەستهێنا.

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" Golnesa یەکەمین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد "سەتار چەمەنی گوڵ" و لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی"، له‌وێنەگرتنی "محەمەد فەکووری" و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە دووهەمین خولی خەڵاتی ساڵانەی سینەماییەکانی "دارالسلام" ناسراو بە ئۆسکاری ئەفریقا بەشداریی کرد و دوو خەڵاتی سەرەکی ئەم ڕووداوە سینەماییە
لەوانە: خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەشی نێودەوڵەتی بۆ خاتوو "ڤیدا ساڵحی"
خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بۆ "سەتار چەمەنی گوڵ"ی بەدەستهێنا.

ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکانی دووهەمین خولی خەڵاتی ساڵانەی سینەماییەکانی "دارالسلام" ناسراو بە ئۆسکاری ئەفریقا لە ناوەندی کەلتوور و هونەری شاری میلیمانی لە پارێزگای دارالسلام لە وڵاتی تانزانیا بەڕێوەچوو و خەڵاتی ساڵانەی خۆی پێشکەش بە براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان کرد.

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" وەکوو تەنیا نوێنەری سینەمای ئێران، ئەمساڵ لەم ڕووداوە سینەماییەدا بەشداریی کرد و لە سێ بەشی باشترین سیناریۆ "ڤیدا ساڵحی"، بەشی باشترین بەڕێوەبەریی فیلمهەڵگرتن "محەمەد فەکووری" و بەشی باشترین دەرهێنان "سەتار چەمەنی گوڵ" کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو کە لە کۆتاییدا لە بەشەکانی باشترین سیناریۆ و باشترین دەرهێناندا خەڵاتی ساڵانەی ئۆسکاری ئەفریقا بەدەستهێنا.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved