كۆنتینیۆ بڕیار لەداهاتووی دەدات

sharpress.net

267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/04/2019‌

شارپرێس:
فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بڕیارە لەچارەنووسی خۆی لەیانە كەتەلۆنییەكەدا.

فلیپی كۆنتینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەرگیز بیری لەوە نەكردووەتەوە، كە لەخولی ئیسپانییەوە بگەڕێـتەوە بۆ خولی ئینگلیزی.

یاریزانە بەرازیلییەكە راشیگەیاند، ئەوەی هەیە دەیەوێت لەیانەی بەرشەلۆنە بەردەوام بێت‌و نازناو لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بەرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئاستە خراپەكەی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو فلیپی كۆنتینیۆ بفرۆشێت‌و یانەی مانچستەر یونایتیدیش ئامادەیە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved