منداڵێك باوكی لەبەكارهێنانی ئایپادەكەی بۆ ماوەی 48 ساڵ بێ‌ بەش دەكات

sharpress.net

663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/04/2019‌

شارپرێس:
منداڵێكی بچووك بووە هۆی بێ‌ بەشكردنی باوكی لەبەكارهێنانی ئایپادەكەی، ئەوەش بۆ ماوەی 48 ساڵ.

ئەو پیاوە ناوی ئیڤان ئۆسنۆسەو منداڵەكەی سێ‌ ساڵە، كە دەستكاری ئایپادەكەی كردووەو چەند جارێك پاسۆردەكەی بەهەڵە داخڵكردووە بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی 48 ساڵ قفوڵ بووە.

ئۆسنۆس لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی شاشەی ئایپادەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە لەسەری نووسراوە، ناتوانی بۆ ماوەی 25 ملیۆن دەقیقە ناتوانیت بەكاریبهێنێت.

بەپێی سیستەمی كۆمپانیای ئەپڵ ، ئەگەر كەسێك لەكاتی بەركارهێنانی ئامێرەكانی هەڵگری سیستەمی "ئای ئۆ ئێس" چەند جارێك پاسۆرد بەهەڵە داغڵ بكات قوفڵ دەبێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved