بەرشەلۆنە بەرگری لەكریزمان ناكات

وەرزش

09/04/2019‌ 631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسێب فیفسی وتەبێژی یانەی بەرشەلۆنە رەتیكردەوە، بەرگری لەئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات.

فیفس بۆ رۆژنامەی مۆندیۆ قسەی كردووە، دوای ئەوەی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە لەیاری یانەكەیان بەرانبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید لەهەفتەی 31ی خولی ئیسپانی فیكەیان لەو كریزمان كرد.

ئەو وتەبێژەكەی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەی راگەیاندووە، كە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە خۆیان ئازادن چۆن هەڵسوكەوت دەكەن‌و لەدژی چ یاریزانێك‌و یانەیەك دەوەستنەوە.

هەروەها رایگەیاند، كە كریزمان یاریزانی یانەیەكی ترەو پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە نییە، كەسیش نازانێت لەداهاتوو چ روودەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، دەنگۆ هەیە، كە هاوینی داهاتوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست پێشكەش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكات، ئەوەش بۆ كڕینی ئەنوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی ئەو یانە مەدریدییە.

هـ ـ ح