شارپرێس:
لە یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان بەهۆی دروستبوونی پشێوییەوە ژمارەیەك هاندەر برینداربوون بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە.
لە خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری دەربەندیخانی كرد و بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.
دوای یارییەكە شەڕو پشێوی لە نێوان هێزە ئەمنیەكانی ناو یاریگاكە و هاندەرانی دەربەندیخاندا ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند هاندەرێك برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران بۆ چارەسەركردن.
س.هـ