كۆنتی ئینتەر میلان بێ هیوا دەكات

وەرزش

09/04/2019‌ 879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئینتەر میلان ئیتاڵی هەواڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی دەستپێكردوەو ئەو راهێنەرەش یانەكە بێهیوا دەكات.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە ستیڤن چانگی سەرۆكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی هەوڵەكانی دەستپێكردوە بۆ كڕینی راهێنەر ئەنتۆنیۆ كۆنتی و دەیەوێت بۆ وەزری داهاتوو بیگوازێتەوە یانەكە.


رۆژنامەكە باسی لەوە كردوە كە كۆنتی داواكەی سەرۆكی یانە ئیتالییەكەی رەتكردوەتەوە بەهۆی ئەوەی پارەیەكی كەمی بۆ موچەی ساڵانەی تەرخان كردوە.


كۆنتی مەرجەكەی ئاشكرا كردوەو رایگەیاندوە بۆ ئەوەی بچێتە ئەو یانەیە 11 ملیۆن یۆرۆی وەك موچەی ساڵانە دەوێت.
س.هـ