کچەزایەکی سەددام حسێن نهێنییەکی هەڵەی خێزانەکەیان بەرانبەر جەلال تاڵەبانی ئاشکرادەکات

sharpress.net

8186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/04/2019‌

شارپرێس:
کچەزایەکی سەددام لە هەڵەی خۆیان و بانگهێشتنامەیەکی مامجەلال تاڵه‌بانی بۆ خانەوادەکەی پاش کونتڕۆڵکردنی هێزەکانی ئەمریکا بەسەر بەغداوە ده‌دوێت.

کچەزایەکی سەددام کەناوی حەریر حوسێن کامیلەو کچی ڕەغد سەدام حسێن-ه‌، لە گفتگۆیکی ئاژانسی روسیا توده‌ی رایگه‌یاند، پاش کەوتنی ڕژێمی بەغدا، داواکارییەکی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی عێراق و سکرتێری پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی ڕەتکردووەتەوە، کە بانگهێشتی خێزانەکەیانی کردبوو بەرەو هەرێمی کوردستان بێن.

کچەزاکەی سەددام کە نووسەری کتێبی حفیدە الصدام-یشە، وتویه‌تی، هۆکاری قبوڵنەکردنی داواکاریەکەی جەلال تاڵەبانی کە لەدواییدا بووە سەرۆک کۆماری عێراق، دۆخی ئەمنی و  تەندروستی و ئاسایشیان بوو، نەک ئەوەی کە پەیوەندی بەخوودی بەمام جەلالەوە بێت.

حەریر حوسێن ڕاشیدەگەیەنێت، یەکێک لە هەڵەکانی سەددام ئه‌وه‌بووه‌، كه‌ پشتی به‌ خێزانەکەی به‌ستووه‌، ئه‌وه‌ش زیانی بەخانەوادەی سەددام گەیاندوه‌، دەشڵێت، زۆر هاونیشتیمانی عێراقی بەدەست پەیوەندی نزیکی ئەوەوە زیانیان پێگەیشتبوو.

کچەزاکەی سەدام لە وەڵامی پرسیارێکیش لە کتێبەكه‌یدا کە باسی ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی قوسەی و عودەی و زنجیرەی پەیوەست بەو لە ئیدارەدانی وڵاتدای دەکرد،  ڕایگەیاند، ئەو لەم کتێبەكه‌یدا باسی هەندێک هەڵسوکەوتی نابەجێی دەوروبەرەکانی سەدامی کردووە، کە مەودای دەسەڵات و خەڵکی زیاتر کردووە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کەسێکی وەک عودەی پۆست و پلەی سیاسی نەبووە تا بتوانێت لە بڕیارە سیاسی و ناوخۆی و کاروبارەکانی عێراقدا کاریگەری هەبێت.




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved