راهێنەری ئەرجەنتین تووشی رووداوێك دەبێت

وەرزش

10/04/2019‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بووەو بەو هۆیەشەوە پێكراوە.

لیۆنێل سكالۆنی لەو كاتەی پاسكیلی لێخوڕیوە، ئۆتۆمبیلێك لێیداوە، بەو هۆیەشەوە تووشی پێكان بووە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەو راهێنەرەی ئەرجەنتین، بەهۆی پێكانەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو دوای رووداوەكەش دەست بەلێكۆڵینەوە كراوە.

سكالۆنی لەسەرو دەموچاوی تووشی پێكان بووەو لەدوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە چارەسەری بۆ كراوەو ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

هـ ـ ح