ساری دەرگای رۆشتن لە هازارد دەكاتەوە

وەرزش

10/04/2019‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوریسیۆ ساری ئیتالی‌و راهێنەری یانەی چیڵسی ئینگلیزی رایگەیاند، قورسە پارێزگاری لەمانەوەی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەكەی بكات.

ساری راشیگەیاند، ئیدین هازارد خۆی خواستی هەیە بۆ رۆشتن، بۆیە پاراستنی ئەو یاریزانە قورسە‌و لەیانەی چیڵسی نامێنێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی ریاڵ مەدرید خواستێكی زۆری هەیە بۆ كڕینی ئیدین هازارد، كە ئەو یاریزانەش خۆی خواستی ئەوەی نیشانداوە دەیەوێت روو لەیانە مەدریدییەكە بكات.

گرێبەستی هازاردو چیڵسی لەساڵی 2020، یانەكەش ناچارە هاوینی داهاتوو بیفرۆشێت، چونكە ئەو یاریزانە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە