پلانێك بۆ رێگری لە دیزیكردن لە ئامێری پارەدانی ئۆتۆماتیكی

sharpress.net

712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/04/2019‌

شارپرێس:
لەم دواییانەدا باندێكی مافیایی پۆلەندی لەڕێگای فێڵێكی سەیرەوە هەستان بەدزینی ئامێری پارەدانی ئۆتۆماتیكی (الصراف الالی) لەیەكێك لەفرۆشگاكان، توانیشیان تەنیا لەماوەی یەك خولەك پلانەكەیان جێبەجێبكەن .

بەگوێرەی ئەوەی لەپارچە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئەو باندە مافیاییە لەڕێگای حەفارەیەكەوە بەشێكی زۆری فرۆشگاكە دەرووخێنن‌و دواتر ئامێرەكە، كە لەفرۆشگاكە جێگیر كرا بوو دەردەهێنن .

ئامێری حەفارەكەشیان لەئێرلەندای باكوور و لە یەكێك لەو شوێنانە دزیبوو، كە كاری بیناسازی لێدەكرێت ، پرۆسەی دزییەكەش لەلایەن كۆمەڵێك دزی دەمامكدارەوە ئەنجامدراوە.

دەسەڵاتدارانیش داوایان كردووە، كە هەر كەسێك زانیاری لەسەر تاوانەكە هەیە پەیوەندی بەلایەنە پەیوەدیدارەكانەوە بكات ، تۆماری ئەمنیش ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەوە هەشتەم جارە لەئەمساڵدا ئامێری پارەدانی ئۆتۆماتیكی لە ئیرلەندا دەدزرێت .

باندەكەش توانیویانە تەنیا لەماوەی ٤ خولەك ئامێرەكە بدزن‌و بیخەنە ناو ئۆتۆمبێلێكەوە، كە لەوێ پێشتر چاوەڕێی دەكرد .

هەندێك لەبازرگانەكان وتوویانە زۆر بوونی حاڵەتەكانی دزینی ئامێرەكانی پارەدانی ئۆتۆماتیكی بووەتە هۆی كەم بوونەوەی ئەو جۆرە ئامێرانە، كە لەمەشدا خەڵك زەرەرمەند دەبن .

لەمانگی ئازاردا پۆلیسی ئێرلەندا رایگەیاند، كە دەستی كردووە بەلێكۆڵینەوەی زۆر ورد لەدزینی ئامێرەكانی پارەدانی ئۆتۆماتیكی، كە بەردەوامی ئەو جۆرە دزییە ترسێكی زۆر لەناو خەڵك بڵاودەكاتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved