تێكشكاندنی ئەفسانەی ئەسپرین.. سێ چارەسەری جێگرەوە ی جادوویی

تەندروستی

10/04/2019‌ 1412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمەریكی ئەو ئەفسانەیەی تێكشكاند، كە باسی لەوە دەكرد "ئەسپرین" دەرمانێكی خۆپارێزی بەسوودە بۆ دووركەوتنەوە نۆرەی دڵ و مێشك و كەمكردنەوەی ئازاری سەرئێشەی درێژخایەن .

گۆڤاری "بی بی ئێس"ی ئەمەریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە هی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ دڵ و كۆلێژی ئەمەریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵە و لەمانگی ئازاری ٢٠١٩  بڵاو  كردۆتەوە .

گۆڤارەكە بڵاویكردەوە، كە رۆژانە ملیۆنان نەخۆش بۆ ئەوەی لەجەڵتەی دڵ و مێشك پاریزراو بن ئەسپرین دەخۆن ، بەڵام دوالێكۆڵینەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە خواردنی ئەسپرین هیچ سوودێكی بۆ تەندرووستی نییە .

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەسپرین ، جگە لە چاودێرییەكی پزیشكیی زۆر كەمبەها هیچی تر نییە ، هیچ سوود و كەڵكێكیشی بۆ كەسی نەخۆش نییە .

بەڵكو لێكۆڵینەوەكە دەڵێت ئەگەر بێت و زیادەڕەوی بكرێت لە خواردنی ئەسپرین ، بەهۆی زیاد شلبوونەوەی خوێن ئەوە ئەگەری تووشبوون بە خوێن بەربوون زیاد دەكات .
وەكو جێگرەوەیەكیش بۆ ئەسپرین ، لیكۆڵینەوەكە سێ ڕێگەجارەی جادوویی پێشنیاز كردووە كە ئەمانەن :
1- وەرزش كردن 
2- پەیرەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی ڕێكوپێك 
3- جگەرە نەكێشان

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی