شارپرێس:
لەم دواییانەدا لەگەڵ زیادبوونی گرنگیدانی خەڵك بەسیستەمی خۆراكی تەندروست ، زۆر گرنگی بە شەربەتی سروشتی و سوودەكانی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ دەدرێت ، بەڵام ئایا ئەو سوودانەی باس دەكرێن راستین ، یان هەندێك لەشەربەتە سرووشتییەكان زیانیان بۆ تەندرووستی هەیە؟
بەگوێرەی پێگەی "دەیلی ویڵنس برۆ" سارەزایان دەڵێن كاتێك كۆئەندامی هەرس میوەی پێدەگات ، بەتێپەربوونی كات ئەركەكانی ڕیخۆڵە دووقات دەكات، تا وایلێدێت هەرسكردنی خواردنە رەقەكان زیاتر بۆی قورس دەبێت .
هەروەك كاتێك میوەیەك دەوشرێت و ڕیشاڵەكانی نامێنن ، ئەوە وادەكات جەستە بۆماوەیەكی زیاتر هەست بەتێری بكات، كاریگەرییەكی باشی دەبێت بۆ پاراستن لەنەخۆشییەكان .
لەبەر ئەوەی جەستە دەتوانێت بەخێراتر گیراوەی میوەكان بمژێت بەراورد بەخواردنە رەقەكان ، ئەوەش وادەكات زووتر هەست بەبرسییەتی بكات ، دواتریش كالۆرییەكی زۆرتر بەكاردەبات ، كە ئەمەش بۆ تەندرووستی باش نییە.
ئەوە لەگەڵ ئەوەی ئەو شەكرەی لە میوە و سەوزەدا هەیە زۆر تەندرووست ترن لەشەكرەكانی تر ، بەڵام كاتێك وەك شەربەت دەخورێن ئەوە برەكەیان زیاتر دەبێت ، ئەمەش وادەكات ئاستی شەكر لەخوێندا بەرزببێتەوە .
لێرەدا چەند ئامۆژگارییەك هەیە بۆ چۆنێتی خواردنەوەی شەربەتی سرووشتی:
شەربەتی گیزەر : دەبێت لەگەڵی شیری گیراوە ، یان هەندێ دڵۆپە زەیتی زەیتوون یان كونجی یان كولەكە بكرێتە ناو شەربەتەكە تاوەكو بیتاكیروتینی ناوی بگۆڕێت بۆ ڤیتامین .
رەنگە شەربەتی تەماتە و شەربەتی شێلم هۆكاری هەوكردنی میزەڵدان بن لەلای ژنان و ئەگەری درووستكردنی بەردی گورچیەش بێت بۆیان .
بۆ شەربەتی هەنار واباشترە لەڕیگای قەسەڵ ( قصب) وە بخورێتەوە، ئەگەر بێت و بەردەوامیش بیت لە خواردنەوەی شەربەتی هەنار ، ئەوە ددانەكانت وردە وردە رەنگیان لەڕەگەوە دەگۆڕێت بۆ رەنگی مەیلەو قاوەیی .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی