گواردیۆلا دۆڕان بەگۆڵێك لەیەكسانبوون بەبێ‌ گۆڵ بە باشتر دەزانێت

وەرزش

10/04/2019‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامی یاری یانەكەی بەرانبەر تۆتنهام رایگەیاند.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، دۆڕاندن بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر باشترە لەیەكسانبوون بەبێ‌ گۆڵ.

قسەكانی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە، دوای ئەوەی هات یانەی مانچستەر لەیاری چوونی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەرانبەر بەتۆتنهام بەئەنجامی گۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر دۆڕاند.

پیپ ئەوەشی راگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی لەیاری گەڕانەوە قەرەبووی ئەو شكستە بكەنەوەو ئەوەی ساڵی رابردوو روویدا، ئەمساڵیش لەخولی یانە پاڵەوانەكان روونەداتەوە.

هـ ـ ح