پێكانەكەی هاری كین خۆی بردنەوەكەی لە پۆكیتینۆ تێكدا

وەرزش

10/04/2019‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوریسیۆ پۆكیتینۆی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی تۆتنهام، نیگەرانی خۆی لەبارەی پێكانی هاری كینی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەكەی راگەیاند.

هاری كین لەیاری یانەی تۆتنهام، لەیاری چوونی خولی یانە پاڵەوانەكان، لەبەرانبەر یانەی مان سیتی تووشی پێكان بوو، كە پێكانەكەی قورسە.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە راشیگەیاند، كە راستە بردنەوەكەیان گرنگ بووە، بەڵام پێكانی ئەو یاریزانە سەرەكییەیان تووسی نیگەرانی‌و بێ‌ تاقەتی كردوون.

یارییەكە بەئەنجامی گۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانەی تۆتنهام كۆتایی هات‌و بڕیارە هەفتەی داهاتوو یاری گەڕانەوە لەیاریگای ئیتیحادی تایبەت بەمان سیتی بكەن.

هـ ـ ح