٨٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ گرێبەستەكانی مێركاتۆی ھاوینەی ڕیاڵ مەدرید

وەرزش

10/04/2019‌ 765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم ڕۆژانەدا ھیچ ھەواڵێك ھێندە گرێبەستەكانی ھاوینەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مێدیاكاند گەرم نیە ،دەیان ھەواڵ دەبیستین دەربارەی ئەو یاریزانانەی كە دێنە ڕیاڵ مەدرید و ئەوانەشی كە جێی دەھێڵن .

ڕیاڵ مەدرید كە وەرزێكی كارەساتبار بەڕێدەكات ئەویش دوای دەرچوونی لە ھەردوو خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی شای ئیسپانیا ، ھەروەھا بەشێوەكی كرداری خولی ناوخۆیی ئیسپانیاشی بۆ یانە ی بەرشەلۆنەی ڕكابەرە مێژووییەكەی لەدەستداوە،بێگومان چاوەڕێدەكرێت لە كاتی كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزاناندا یانە مەلەكییەكە بە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێك دووبارە ڕیزەكان تۆكمە بكاتەوە بۆ وەرزی داھاتوو. ھەر ئەوەش بۆتە ھۆی گەرمكردنی ھەواڵی گواستنەوەكانی ڕیاڵ مەدرید لە ڕۆژنامە نێوخۆیی و جیھانییەكاندا.

شەوی یەكشەممە لە چەند كاتێكی كەمدا دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئەوروپا سێ ھەواڵی نایابیان بڵاوكردەوە : یەكەمیان گرێبەستی گواستنەوەی ئیدین ھازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانە ی چێڵسی ئینگلیزی كە تەنھا چەند ڕۆژێكی ماوەو یەكلا دەبێت بەرانبەر نزیكەی ٢٧٥ ملیۆن دۆلار ، لەگەڵ مووچەیەكی ھەفتانەی ٤٦٠ ھەزار دۆلاری

چەند كاتژمێرێك دواتر ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی نزیك لە یانە ی ڕیاڵ مەدرید بڵاویكردەوە كە؛ یانە مەلەكییەكە نزیكبۆتەوە لە گواستنەوەی سادیۆ مانێ ی سەنیگالی و یاریزانی یانە ی لیڤەرپول ، كە نرخەكەی كەمتر نیە لە ٩٥ ملیۆن دۆلار .

ھەروەھا ماركا ئەوەشی ڕاگەیاند كە لیڤەرپول و یۆرگن كلۆپی ڕاھێنەر لە ئێستا وە لەدوای یاریزانێكی جێگرەوە دەگەڕێن بۆ شوێنی سادیۆ مانێ ، بۆ ئەوەش مێمفیس دیپای ھۆڵەندی و یاریزانی یانە ی لیۆنییان دیاریكردووە

دیسان ڕۆژنامە ی ماركا بڵاویكردەوە ، كە ڕیاڵ مەدرید بە كرداری دەستیكردووە بە ئیشكردن بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی ویاریزانی یانە ی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیی ، بەڵام لەو گرێبەستەدا دووچاری زەحمەتییەكی زۆر دەبن بەو پێیەی یانە ئینگلیزییەكەھەرچی لەتوانایدا بێت دەیكات بۆ ھێشتنەوە پۆگبا لە ڕیزی یانەكەی ئەوە لەلایەك ، لەلایەكی دیكەوە نرخی پۆگباش زۆرە كە دەگاتە ١٣٥ ملیۆن دۆلار .

بەڵام لەوانەیە گرێبەستەكانی ھازارد و مانێ و پۆگبا، تینوێتی ڕاھێنەر و ھاندەرانی ڕیاڵ مەدرید نەشكێنێت ، بۆیە ھەواڵەكان باس لەوەدەكەن كە ڕیاڵ مەدرید خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێكی ئێجگار گەورە لەگەڵ(كیلیان مبابی)  یاریزانی لاوی فەرەنسی و یانە ی پاریس سان جێرمان ، كە نرخی ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە دەگاتە ٣١٥ ملیۆن دۆلار .

ئیدی بەو شێوەیە ڕۆژنامەكان باس لە گرێبەستەكانی ڕیاڵ مەدرید دەكەن ، كە ھەر بە حسابكردێنی سادە ڕیاڵ مەدرید پێویستی بە نزیكەی ٨٢٠ ملیۆن دۆلار ە بۆ ئەنجامدانی چوار گرێبەست، ئەو بڕە پارەیەش تا ئاستێكی زۆر ئەستەمە بۆ ھەر یانە یەك كە بیەوێت لە كڕینی یاریزان خەرجی بكات. ھەر بۆ زانیاریش گرانترین یاریزان لە مێژووی ڕیاڵ مەدرید دا كڕینی گاریس بەیلی وێڵزی بوو لە یانە ی تۆتنھامی ئینگلیزیی لە ساڵی ٢٠١٣ دا كە نرخەكەی گەیشتە ١١٣ ملیۆن دۆلار.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی