شارپرێس:
سۆڵشایه‌ر-ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی هۆشداریدایه یاریزانانی یانه‌كه‌ی به‌ر له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویان له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی.
سۆڵشایه‌ر له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "میسی یه‌كێكه له‌یاریزانه به‌تواناكانی مێژووی تۆپی پێ، قورسه ڕاگرتنی به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه".
سۆڵشایه‌ر داوای له‌هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرد ببنه هۆكارێكی به‌هێز بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان له لیڤه‌رپوڵ.
به‌بڕوای ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه یاریزانانی یانه‌كه‌ی ئه‌نجامیبده‌ن، واده‌كات لیۆنێل میسی باجه‌كه‌یان پێبدات.
ڕ . ج